top of page

خزمەتگوزاری وەرگێڕان

".وردبینی لە هەموو زمانێکدا، کوالیتی لە هەموو وشەیەکدا"

Logo

نووسینگەی وەرگێڕانی زمانی کوفا خزمەتگوزاری وەرگێڕان به کوالێتی بەرز لە زمانی ئەڵمانی بو کوردی وفارسی و به پێچەوانە پێشکەش دەکات. تایبەتمەندی ئەم نووسینگه بریتییە لە دابینکردنی پێداویستییەکانی کلایەنت لە پیشە و بووار جیاواز و جۆراوجۆرەکاندا. 
خزمەتگوزارییەکانی وەرگێڕان بریتین لە:
وەرگێڕان لە ئەڵمانییەو بۆکوردی و به پێچەوانە: وەرگێڕانی وردبینانە و گوونجاو بە لە بەرچاو گرتنی جیاوازی کولتووری لە نێوان زمانەکانی ئەڵمانی و کوردی.
وەرگێڕان لە ئەڵمانییەوە بۆ فارسی و به پێچەوانە: وەرگێڕانێکی پرۆفیشناڵ کە وردبینی زمانی و وردبینی کۆنتێکست مسەوگەر دەکات.
بۆچی نووسینگەی وەرگێڕانی زمانی کوفا؟
کوالیتی: کوالیتی وەرگێڕانەکان لە ئەستۆی وەرگێڕێکە کە زمانی کوردی زمانی زگماکیە و هەروەها شارەزایی لە سەر زمانی فارسی وەکوو زمانی کوردی هەیە و لە بەرزترین ئاستدا فێری زمانی ئەڵمانی بووە.
گەیاندن لە کاتی دیاریکراودا: وەرگێڕانەکان لە کاتی خۆیدا دەگەیەنرێن بە دەستی کلایەنت بەبێ ئەوەی ئەم خێراییە کاریگەری نەرێنی لەسەر کوالیتی هەبێت.
گشتگیربوون: خزمەتگوزارییەکانی نووسینگەی کوفا بابەتی جۆراوجۆر لە بوواری یاسا، تەکنەلۆجیا, پزیشکی و... لە خۆ دەگرێتەوە.
رەزامەندی کڕیار: سەرنج وجەختکردنەوەیەکی تایبەت لەسەر تێگەیشتن لە پێداویستییەکانی کڕیاران بۆ پێشکەشکردنی چارەسەری تایبەت بەرزترین ئەولەویەتی نووسینگەی کوفایە. کڕیاران دەتوانن متمانە بەوە بکەن کە دەقەکانیان بە وردی بەو زمانەی کە دەیانەوێت پاچڤە دەکرێن.

تیمی وەرگێڕان

نووسینگەی کوفا پلانی فراوانکردنی خزمەتگوزارییەکانی هەیە و بە پەرۆشەوەیە بۆ بەهێزکردنی تیمەکەی.

Profilbild

دارا کەریم رەووف
ئارشیتێکت

خاوەنی نووسینگەی کوفا

لە ساڵی ١٩٩٠ لە بەشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئێران لە دایک بووم، لە ساڵی ٢٠١١ لە سویسرا داوای پەنابەریم کرد. لە بەر ڕەگ و ڕیشەی من لە کولتووری دەوڵەمەندی کوردیدا، زمانی کوردی بوو بە زمانی دایکیم، لە هەمان کاتدا لە ئێرانیش فێری زمانی فارسی بووم. دوای تەواوکردنی بەشی تەلارسازی لە زانکۆی گراوبۆندێن بۆ زانستە کارپێکراوەکان، دەستم کرد بە بەکارهێنانی تواناییم لە بوواری وەرگێڕاندا. لە بنەڕەتدا لەناو لە بازنەی هاوڕێکانمدا کارم کردووە، ئێستا بڕیارم داوە خزمەتگوزارییەکانم بخەمە بەردەستی خەلکانێکی زۆرتر، لە دەرەوەی ئەم بازنەدا. ئامانجم یارمەتیدانی خەڵکە بۆ تێپەڕاندنی بەربەستەکانی زمان و دروستکردنی پەیوەندی لە نێوان کولتوورە جیاوازەکاندا.

کۆتیشن وەربگرە

بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ئەوەم ئۆفەرێکی گونجاوتان بۆ بکەم.

بارکردنی فایل
Unterstützte Datei hochladen (max. 15MB)

سپاس بۆ هەناردنی پەیامەکەتان

bottom of page